ئەوڵ ئاخر یار
بە داخێکی زۆر گرانەوە رۆژی شەمە رێکەوتی ١٤ی ٣-٢٠٢٠ کەیومەرس عەزەمی تویشامی تەمەن ٣٧ ساڵ لە هاڵێکدا خەریکی کار کردن بوو لە ماڵەکەیاندا لە گوندی کولینەی زەهاو(کەواڵی) بە هۆی تەقینەوەی گولە تۆپێک کە لە سەردەمی شەری ئێران و عێراق لە ژێر دیواری ماڵەکەیانداجێ مابوو گیانی لە دەست دا و بۆ هەتا هەتاێە کۆری یارانی جێ هێشت.
لە ساڵانی رابردوو بە دەیان کەس لە خەڵکی کورد بە گشتی و ناوجەی کرماشان بە تایبەتی بە هۆی مین و تۆپە نەتەقیوەکانی سەردەمی شەری ئێران و عێراق بونەتە قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.
کەیومەرس عەزەمی تویشامی مروڤێکی ئازا و نەترس و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو و دیار گۆران و یارسان
بوو بە داخەوە قەدەر رێگای پێ نەدا زیاتر بژی هەتاکوو لە خزمەت گەل و کومەڵگەی کوردی یارساندا بێت.
مەرگی لە ناکاوی کەیومەرس عەزەمی خەڵکی ناوچەکە و دۆست و خزمانی خەمبار کرد
یادی ئازیزیان بەرز و بەرێز بێت و دەستی لە داوان یار و یارسان نەبردرێت

دوستداشتن:
دوست داشتن در حال بارگذاری...
مرتبط