بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قەوڵتاس جێژنی یارانی یاری گرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کومەڵگەی یارسان(کاکەیی) لە کوردستان و گشت جیهان دەکەین.
جێژنی قەوڵتاس یەکیکە لە جێژن و رێ و رەسمە دێرینەکانی نیشتمانی کوردە کە ساڵانە لە لاێەن کوردە یارسانەکان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەکرێت .
ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد هاتنەوەی جێژنی قەوڵتاس وەک باوەرێکی کوردی کە لە لاێەن یارانی سان سەهاکەوە پیرۆز دەکرێت و رێزی لێ دەگیرێت پیروزبایی دەنێرین بۆ هەموو کوردێکی رەسن و کوردستان دۆست و هیوادارین کە جێژنی قەوڵتاس و رۆژە پیروزەکانی دیکەی نیشتمانی کورد ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی و یەک رێزی ناو ماڵی کورد .
جارێکی دیکە قەوڵتاس لە یارانی یاری پیروۆز بێت
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد
٩.١.٢٠٢٠
دوستداشتن:
دوست داشتن در حال بارگذاری...
مرتبط